بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی سیاسی لە عێراق، ئەنجامە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵی هادی عامریی ڕاگەیاند.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە جەختی کرد کە بەرپرسانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ماڵی عامری بەڕێوە چوو، لەسەر پێداویستی یەکلایی کردنەوە پێکهێنان کابینە و دەنگی متمانە بە کابینەی محەمەد شیاع سوودانی (سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت) لانی زۆر تا یەک هەفتەی داهاتوو جەختیان کرد.
کۆبوونەوەی بەرپرسانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وەکوو گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی عێراق لە دۆخێکدا لە ماڵی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەرێوە چوو کە لە ڕۆژانی دوایی سەرچاوە عێراقییەکان لە توند بوونەوەی کێشەکان لە بواری پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەڵبژاردنی وەزیران هەواڵیان دابوو.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو سەرچاوە، لایەنە سیاسییەکانی ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ بە سەرۆک وەزیریی محەمەد شیاع سوودانی ،بەتایبەتی لە هەڵبژاردنی وەزارەتی نەوت، ناوخۆ و دارایی ئاڵۆزیی زۆریان هەبووە.
Your Comment